برای فرزاد کمانگر و همه معلمان در راه اموزش انسانیت

برای فرزاد کمانگر و همه معلمان در راه اموزش انسانیت

جستجوی این وبلاگ

۲۷.۱۱.۹۲


شیرینسوار

ئەو کێوە کە لەدوورەوە دیارە و سێوەری پەڵە هەورەکە دایپۆشیوە، ناوی شیرینسوار"ە. شیرینسوار لە مێژوودا ڕووداوی زۆری بەخۆی و دەورووبەرەکەیەوە بینیوە!
ئەو سەردەمە کە سپای ئیسلام گەیشتنە مەڵبەندەکەی ئێمە، لە شیرینسوار شەڕی خوێناوی ڕویداوە، زۆرێ لە سپای ئیسلام و عەرەب لەوناوەدا کوژراون و تەرمەکانیان لە ئاواییەکانی لــۆن، چیای گۆڕقلیج، تیلەکۆ، گازرخانی، دارکۆ، کەوانە و دەورووبەر بەخاک سپێردراون و ئێستا پێیان ئێژن ئەسحابە. بە گۆڕی سەردارە جەنگاوەرەکانی خۆیشمان ئیژین "پـیـر".
لەم سەردەمەی خۆیچماندا بەشێوەیەکیتر و سەرلەنوێ سپای ئێران"یە ئیسلامەکان هێرشیان هێناو مەڵبەندەکەیان خستەوە ژێر ڕکیفی خۆیان، شەڕی گەرەو خوێناوی لە ئاواییەکانی دەوری شیرینسوار ڕوویاندا. سەدان کەس لە هێزی داگیرکەر کوژران، هەروەها چەندین کەس لە پیرەکانی خۆیچمان(پێشمەرگە) بەدەستی داگیرکەر شەهیدکران.
تاوسانی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی بۆ یەکەم جار چیای شیرینسوار لەلایەن سپای داگیرکەرەوە داگیرکرا. بەهەلیکۆپتەر هێزیان لەسەری چیاکە جێگیر کرد. ئەو هێزە هەر هەموویان بەسیج و پاسداری ئەسفەهانی و مەشهەدی بوون. تەنیا کوردێکیان لەتەکابوو بەناوی " حاجی کەریم" حاجی کەریم پردی دوای خۆی ڕماندبوو، هەرچی لەدەستی ئەهات ئەیکرد، ببووە دیدەوان و چاوساقی ئەو هێزە لەسەر ئەو کێوەدا. هێزی داگیرکەر لەو شاخە دیدەوانییان ئەکرد و تۆپخانە لە سەردەشت گەشکییەوە ئاواییەکانی دەورووبەری ئەکوتا و ژیانی ئەو چەن ئاواییە بەتەواوی تـاڵ ببو. بەرپرسانی حیزب بڕیاریاندا بەهەر شێوەیەکبووە ئەبێ شیرینسوار بگرنەوە.
هێزی پێشمەرگە ناردرایە ئاوایی مێسووراو، لە بنچەقی چیای شیرینسوار. دوانیوەڕی ڕۆژی ٥/٦/١٣٥٩ کاتژمێر دەورووبەری شەش بۆ حەوت، لە ناوملان دووکەماڕێ مۆڵگەی دوژمنی داگیرکەر درایە بەر خومپارەی٨٠ و ١٢٠م . لەتەک تاریکبوونی هەوا پێشمەرگە هەڵکشنەسەر بەرەو چادرەکانی دەور پایەگاکە. کاتژمێر ١٠و سی خولەکی سەرلە ئێوارە، لە سێ لاوە دژمن درایەبەر مووشەکی ئاربیجی. ئەو چالاکیە لە ئاواییەکانی وێزیەر، کاشتەر، گازرخانی، بزوەش، زیویە، لــۆن، چرۆسانە، کەوانە و گەشییەوە ئەبینرا. دانیشتووانی ئەو ئاواییانە سەیری چالاکیەکەیان ئەکرد. سەری چیاکە ببووە یەکپارچە ئاگر. کەمتر لە دووکاتژمێر پێشمەرگە توانیان دەست بەسەر مۆڵگە و هەموو چادرەکان"دا بگرن. دەیانکەس لە هێزی داگیرکەر کوژران، سەدان سەندوق تەقەمەنی و دەیان پارچە چەک کەوتە دەستی پێشمەرگە.!
لەو چالاکی و هەڵمەتە بێوێنەیەدا، تەنیا پێشمەرگەیەک شەهید بو" شەهید کەریم خەڵکی هوویە"ی ناوچەی ژاوەرۆ. هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی هاوڕێ کەریم و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کەل و نەتەوەکەمان.

هیچ نظری موجود نیست: